سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:69

وَمَا عَلَى الَّذِينَ يَتَّقُونَ مِنْ حِسَابِهِمْ مِنْ شَيْءٍ وَلَٰكِنْ ذِكْرَىٰ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ

(هه‌رچه‌نده‌) تاوانی نه‌فامان هیچ کار ناکاته سه‌ر پاداشتی ئه‌وانه‌ی خواناس و دیندارن، به‌ڵام (ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشوو) یادخستنه‌وه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن (له‌و کۆڕو کۆمه‌ڵانه و یاخیه‌کانیش دابچڵه‌کێن).

تەفسیر

ئەو کەسانەی لەخواترسن وتەقوای خوایان ھەیە، فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن ولە قەدەغەکراو وکاروگوفتارە یاساغەکانی دوور دەکەونەوە ھیچ حساب ولێپرسینەوەیەکی ئەو ستەمکارانەیان لەسەر نیە، بەڵکو ھەر ئەوەیان لەسەرە کە ڕێگری بکەن لە ئەنجامدانی کارە خراپە وگوناھەکان، بەڵکو بیر بکەنەوە ولەخوا بترسن، وفەرمانەکانی بەجێ بھێنن ودوور بکەونەوە لەو کارانەی کە ڕێگریان لێکراوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە