سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:68
وَإِذَا رَأَيْتَ الَّذِينَ يَخُوضُونَ فِي آيَاتِنَا فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ۚ وَإِمَّا يُنْسِيَنَّكَ الشَّيْطَانُ فَلَا تَقْعُدْ بَعْدَ الذِّكْرَىٰ مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ
کاتێکیش ئه‌وانه‌ت بینی که ده‌م له ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌وه ده‌ده‌ن و (ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕی خۆیان) ئه‌وه تۆ پشتیان تێ بکه‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێ بهێڵه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌چنه ناو باسێکی تره‌وه، کاتێکیش ئه‌گه‌ر شه‌یتان له بیری بردیته‌وه (که دوور بکه‌ویته‌وه لێیان) جا دوای ئه‌وه‌ی که بیرت هاته‌وه له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاران دامه‌نیشه.
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر کاتێک ئەو بتپەرست وموشریکانەت بینی کە خەریکن گاڵتە وگەپ بە ئایەتەکانی ئێمە دەکەن وخراپ لەبارەیانەوە دەدوێن، ئیتر تۆ لێیان دوور بکەوەرەوە ھەستە لایان چۆڵ بکە، تا ئەو کاتەی قسەکەیان دەگۆڕن وواز لە گاڵتە وگەپ کردن دەھێنن بە ئایەت ونیشانەکانمان، جا ئەگەر شەیتان لەبیری بردیتەوە ولەگەڵیان دانیشتیت، وە پاشان بیرتهاتەوه ئەوه مەجلیسیان به جێ بهیڵه و لەگەڵ کۆمەڵی ستەمکاران دامەنیشە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە