سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:65
قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَىٰ أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِنْ فَوْقِكُمْ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ ۗ انْظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ
پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و زاته به‌توانه‌یه و ده‌توانێت سزای سه‌ختتان له‌سه‌روتانه‌وه بۆ بنێرێت یان له ژێر پێتانه‌وه یاخود بتانکاته ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه و تاڵاوی توند‌و تیژی هه‌ندێکتان بکات به‌گه‌رووی هه‌ندێکی ترتاندا، ته‌ماشا بکه چۆن چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێبگه‌ن.
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: خوای گەورە بەدەسەڵاتە کە لەسەرووتانەوە بە بەردبارین وھەورە برووسکە ولافاو وتۆفان سزاتان بۆ بنێرێت، یان لەژێر پێتانەوە وەک بوومە لەرزە وڕۆچوون بەناخی زەویدا گیرۆدەی سزای خۆیتان بکات، یان بتانکاتە چەند دەستە وگروپێکی جیاواز ودڵەکانتان لێک دوور بخاتەوە، بەشێوەیەک ھەرکەسێکتان شوێن ھەواو وئارەزووی خۆی بکەون ودەست بکەن بەجەنگ وکوشتار لەگەڵ یەکتردا، جا ئەی پێغەمبەر سەرنج بدە وتێڕامێنە کە چۆن بەڵگە ونیشانەکانیان بۆ جۆراو جۆر دەکەین وبۆیان روون دەکەینەوە تاوەکو بەڵکو تێبگەن لەو پەیامەی کە تۆ بەھەق وڕاستی بۆت ھێناوون، وە ئەوەی ئەوان لەسەرینی ناھەق وباتڵ وپڕوپووچە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە