سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:64

قُلِ اللَّهُ يُنَجِّيكُمْ مِنْهَا وَمِنْ كُلِّ كَرْبٍ ثُمَّ أَنْتُمْ تُشْرِكُونَ

جا له وه‌ڵامیاندا بڵێ: خوا له‌و تاریکیانه و له هه‌موو کۆسپێک ڕزگارتان ده‌کات، که‌چی پاشان (زۆربه‌تان) هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە لەھەموو ناڕەحەتی ونەھامەتیەکاندا ڕزگارتان دەکات، وە لەھەموو تەنگ وچەڵەمەیەکیش سەلامەتان دەکات، کەچی دوای ئەوەی کە خوا ڕزگارتان دەکات ودەکەونە باری ئاسایی وخۆشگوزەرانی خۆتان ھاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن، ئایا دەبێت چی ستەمێک لەسەروو ئەو ستەمەوە بێت کە ئیوە پێی ھەڵدەسن؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە