سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:63

قُلْ مَنْ يُنَجِّيكُمْ مِنْ ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ تَدْعُونَهُ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً لَئِنْ أَنْجَانَا مِنْ هَٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ

ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: کێ فریاتان ده‌که‌وێت و ڕزگارتان ده‌کات له تاریکیه‌کانی وشکانی و ده‌ریادا، (کاتێک گیرده‌خۆن) و به که‌ساسی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌، به‌نهێنی هانای بۆ ده‌به‌ن، (په‌یمان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن) سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر له‌م ته‌نگانه‌یه ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانه‌وه‌.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وبتپەرستانە بڵێ: ئایا کێ لە شەڕ وخراپە ونەھامەتی تاریکیەکانی ووشکانی ودەریا ڕزگارتان دەکات کاتێک دێتە ڕێتان؟ ئەو کاتەی کە گیردەخۆن زۆر بەملکەچی وزەلیلی، بەئاشکرا ونھێنی ھانا وھاواری بۆ دەبەن، ودەڵێن: ئەگەر پەروەردگارمان لەم نەھامەتی وبەڵا وموسیبەتە ڕزگارمان بکات بەڵێن بێت ئیتر سوپاسگوزار وشوکرانە بژێری ناز ونیعمەکانی بین، وە جگە ئەویش ھیچ کەسێکی تر نەپەرستین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە