سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:62

ثُمَّ رُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ۚ أَلَا لَهُ الْحُكْمُ وَهُوَ أَسْرَعُ الْحَاسِبِينَ

پاشان خه‌ڵکی هه‌موویان گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ لای خوا که سه‌روه‌ریی ڕاسته‌قینه‌یانه‌، ئاگاداربن که حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌و ئه‌و زاته خێراو له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه‌.

تەفسیر

لەپاشان دوای گیان کێشانتان وزیندوو بوونەوەتان ھەموو دەگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە کە خاوەنی ھەق وڕاستەقینەی ئەوانە بۆ ئەوەی پاداشت وسزای کاروکردەوەیان بداتەوە، کە ھەموو بڕیارەکانی جێ بەجی دەکرێن وە ھەموو حوکمێکی دادوەریش ھەر ھی ئەوە، بەخێراتر لەھەموو حسابکارێکیش حسابی ھەمووان دەکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە