سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:61
وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ ۖ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ
ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا، چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێر‌و تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت، ئه‌و کاته ئیتر (فریشته) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن و له کاتێکدا ئه‌وان له کار‌و کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن.
تەفسیر
خوای گەورە ھەر خۆیەتی زاڵ ودەسەڵاتدار بەسەر بەندەکانیدا، وە ملکەچیان دەکات بۆ فەرمانەکانی، وە بەھەموو شێوەیەک بەرز وبڵندە بەسەریانەوە، وە ھەموو شت ملکەچی ئەون، بەرز وبڵندە بەسەر بەندەکانیەوە کە شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو بێت، ئەی خەڵکینە خوای گەورە فریشتەی چاو‌دێر وپارێزەرتان بەسەروە دادەنێت تاوەکو تەواوی کاروکردەوەتان سەرژمێر وحساب بکەن تا ئەو ڕۆژەی کە ژیانتان کۆتایی دێت کاتی دیاری کراوی خۆی دێت فریشتەی گیان کێشان وھاوکارەکانی دەتانمرێنن، ئەوان بەھیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی ناکەن لەڕاپەڕاندنی ئەو فەرمانانەی کە پێیان دەسپێررێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە