سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:66

وَكَذَّبَ بِهِ قَوْمُكَ وَهُوَ الْحَقُّ ۚ قُلْ لَسْتُ عَلَيْكُمْ بِوَكِيلٍ

(له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) قه‌ومه‌که‌ی تۆ ئه‌م به‌رنامه و قورئانه‌یان به‌درۆزانی، له‌کاتێکدا هه‌ر ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی پێیان بڵێ: ئه‌وه ئیتر من ده‌سه‌ڵاتی ڕزگار کردنی ئێوه‌م نیه و من پشتیوانی ئێوه نیم (ئه‌گه‌ر خوا به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر بهێنێت).

تەفسیر

گەل وھۆزەکەت باوەڕیان بەم قورئانە نەکرد وبەدرۆیان دانا، لەکاتێکدا دیارە ئەو قورئانە ڕاست ودروستە وھیچ گومانێکی تێدا نیە کەلەلایەن خوای گەورەوە ھاتووە، ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: من بەرپرس وچاودێر نیم بەسەرتانەوە، بەڵکو من تەنھا ترسێنەری ئێوەم بەسزایەکی سەخت وقورسی ڕۆژی دوایی کە بێدارتان بکەمەوە لێی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە