سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:43
فَلَوْلَا إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا وَلَٰكِنْ قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ
ئهوانه کاتێک تۆڵهو سزای ئێمهیان بۆ هات، بۆ نزاو پارانهوهی بهکوڵیان نهکرد، بهڵام دڵیان ڕهق و ڕهش بوو، شهیتانیش ئهو کاروکردهوه ناپهسهندانهی بۆ ڕازاندبوونهوه که دهیانکرد.
تەفسیر
ئەگەر بھاتایە ئەو کاتەی سزا وناڕەحەتی وبەڵا وموسیبەتی ئێمەیان بۆ ھات زەلیلی بەردەم خوا ببوونایە، وملکەچی ئەو بونایە تاوەکو ناڕەحەتی وموسیبەتەکانیان لەسەر لاببرێت، ئەوا ئێمەیش بەزەیمان پێیاندا دەھاتەوە، بەڵام ئەوان ئەوەیان نەکرد، بەڵکو دڵیان ڕقتر بوو وە ھیچ پەند وئامۆژگاریەکیان لەوە وەرنەگرت، وە شەیتانیش بێباوەڕی وگوناھو تاوانەکانیانی بۆ ڕازاندنەوە ولەپێش چاوی جوانکردن ولەسەر بێباوەڕ وگوناھو تاوانیان بەردەوام بوون.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە