سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:44

فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ حَتَّىٰ إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ

ئینجا کاتێک ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان کرد، ئێمه‌ش ده‌روازه‌کانی هه‌موو شتێکمان بۆ واڵا کردنه‌وه و (نازو نیعمه‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندن) هه‌تا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی که پێیان درا، ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون و به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه تیاچوون.

تەفسیر

جا لەبەر ئەو ھەژاریە زۆر ونەخۆشیە سەختەی کە دووچاریان بووبەویەوە، ئەو ھەموو ئامۆژگاریەی کە کرابوون وازیان لێھێنا، وە فەرمانەکانی خوای گەورەیان پشتگوێ خست وکاریان پێ نەکرد، ئەمجا ئێمەیش بۆ خەڵەفاندن وڕاکێشانی زیاتریان دەرگای ڕزق وڕۆزیمان لەسەر کردنەوە، وە پاش ئەو ھەژاری ونەداریەش دەوڵەمەندمان کردن، وە پاش نەخۆشی وناساغیەکەشیان جەستە ولاشەمان ساغ وسەلامەت کردن، تا بەتەواوی لەخۆیان یاخی بوون وتووشی لوت بەرزی بوون، وە دڵخۆش بوون بەو ھەموو ناز ونیعمەتەی کە لەزەت وتام وچێژیان لێوەردەگرت، ئەوسا ئێمەش لەپڕ بەسزای سەختی خۆمان ئەوانمان گرت، وە ئەوانیش سەریان سوڕما لەو ھەموو خۆشگوزەرانیەی کەپێیان درابوو، وە چۆنیش لەپر لێیان سەنرایەوە، بۆیە بێ ھیوا بوون لەو ئومێدەی کە ھەیان بوو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە