سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:42
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَىٰ أُمَمٍ مِنْ قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُمْ بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ
سوێند بێت بێگومان ئێمه پێش تۆ پێغهمبهرانی زۆرمان ڕهوانه کردووه بۆ سهر قهوم و گهلانی تر (جا کاتێک سهرکهش و یاخی بوون)، تووشی تاڵاوی جهنگ و بهڵاو تهنگانهمان کردن بۆ ئهوهی لێمان بپاڕینهوهو بلاڵێنهوه.
تەفسیر
سوێند بێت ئەی پێغەمبەر چەندین پێغەمبەرمان نارد بۆلای گەل وئوممەتانی پێش تۆ باوەڕیان پێنەکردن وبەدرۆیان زانین، وە پشتیان ھەڵکرد لەو پەیامەی کە ھێنابویان بۆیان، ئێمەش تووشی ھەژاری ونەداری وبرسیەتیەکی وامان کردن کە زیانی بۆ جەستە ولاشەیان ھەبێت ودووچاری نەخۆشی بوون، تاوەکو بێدار ببنەوە وملکەچی پەروەردگاریان ببن وسەری بۆ دابنەوێنن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە