سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:41

بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاءَ وَتَنْسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ

(نه‌خێر له‌وکاته سامناکانه‌دا) هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن (ئه‌ویش خوایه‌کی میهره‌بانه‌) به‌ڵاو ناخۆشیه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، جا له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک که به هاوه‌ڵ شه‌ریکی ئه‌و زاته‌ی داده‌نێن، فه‌رامۆشی ده‌که‌ن.

تەفسیر

لەڕاستیدا ئێوە ئەو کاتە لە جگە لەئەو خوایەی کە دروستی کردوون داوا ناکەن تاوەکو بەڵا و موسیبەتەکەتان لەسەر لابدات و زەرەر و زیانتان لێ دوور بخاتەوە، چونکە تەنھا ھەر زاتی ھەق تەعالای اللەیە دەتوانێت ئەوە بکات، بەڵام ئەو بت و دار و بەردەیشی کە کردبووتانن بە ھاوەڵ و شەریکی خوا وازیان لێ دەھێنن، چونکە چاک دەزانن کە ناتوانن ھیچ سوود و زیانێکتان پێ بگەیەنن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە