سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:40
قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ
(به خوانه‌ناسان) بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا یه‌خه‌تان پێبگرێت، یان قیامه‌ت یه‌خه‌تان پێ بگرێت، (ئا له‌و کاتانه‌دا) هاناو هاوار بۆ که‌سێک ده‌به‌ن جگه له خوا؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن که غه‌یری خوا فریاتان ده‌که‌وێت؟!
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر بەو موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرانە بڵێ، پێم بڵێن ئەگەر سزای خواتان بۆھات، یان کتوپر دواڕۆژتان بۆ ھات ئەو دواڕۆژەی کە بەڵێنتان پێدراوە، ئایا ئەو کاتە جگە لەخوا ھانا وھاوار بۆ کەسی تر دەبەن تاوەکو ئەو بەڵا وموسیبەت وناڕەحەتیە دابەزیووە بۆتان لەسەرتانی لاببات؟ ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەو بانگەشەیەی کە دەیکەن گوایە بت وپەرستراوەکانتان دەتوانن سوودتان پێ بگەیەنن وزیان وخراپەتان لێ دوور بخەنەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە