سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:39
وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ ۗ مَنْ يَشَإِ اللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَنْ يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ
ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌کردووه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، که‌ڕن حه‌ق نابیستن و لاڵن حه‌ق ناڵێن له‌ناو تاریکیه‌کاندا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، بێگومان ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت گومڕای ده‌کات (چونکه خۆیشی ده‌ستپێشخه‌ره له‌و بواره‌دا) و ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت (هیدایه‌تی بدا‌و هیدایه‌ت وه‌ربگرێت) ده‌یخاته سه‌ر ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.
تەفسیر
ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمە وبەدرۆیان زانین، وەک کەڕ وان کە ھیچ شتێک نابیستێ، وە وەک لاڵ وان کە ھیچ قسەیەک ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا لەناو تاریکی وشەوە زەنگی بێباوەڕیدان کە ھیچ شتێک نابینێت، جا کەسێک ئەمە حاڵی بێت ئیتر چۆن ھیدایەت وەردەگرێت وڕێنوێنی دەکرێت؟! ھەر کەسێک خوای گەورە بیەوێت گومڕای دەکات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت ھیدایەتی بدات ھیدایەتی دەدات وڕێنوێنی دەکات ودەیخاتە سەر ڕێگای ڕاست، ئەو ڕێگایەی کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە