سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:38
وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ ۚ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ
هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رێک نیه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات و هیچ باڵنده‌یه‌ک به‌باڵه‌کانی بفڕێت و ئه‌وانیش ئوممه‌ت و گه‌لێک نه‌بن وه‌ک ئێوه (دڵنیا بن) هیچ شتێک نیه پشت گوێمان خستبێت له کتێبه (تایبه‌تیه‌که‌ی لوح المحفوظ) دا له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان (بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت، یان تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێ بسه‌نرێت).
تەفسیر
ھەموو گیانلەبەرێک کە لەسەر زەوی دێت ودەڕوات ودەجوڵێت، وەھەر باڵندەیەکیش کە بەئاسماندا بەدوو باڵی دەفڕێت، ئەوانیش وەک ئێوە ئەی بەنی ئادەم دروستکراوی دەستی خوان وھەر ئەویش ڕزق وڕۆزیان دەدات، ھیچ شتێکمان لە (لوح المحفوظ) بەجێ نەھێشتووە وە جێگیرمان کردووە وباسمان کردووە، وە ھەموو زانست وزانیاریەک لەبارەیانەوە لای خوای گەورەیە، وە پاشانیش لەڕۆژی دواییدا ھەر بۆلای ئەو کۆدەکرێنەوە تاوەکو لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت وھەرکەسیش بەگوێرەی کاروکردەوەی خۆی پاداشت وسزا بدرێتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە