سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:37
وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ ۚ قُلْ إِنَّ اللَّهَ قَادِرٌ عَلَىٰ أَنْ يُنَزِّلَ آيَةً وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
(ئهو خوانهناسانه) وتیان: ئهوه بۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) موعجیزهیهکی لهلایهن پهروهردگاریهوه بۆ نایهته خوارهوه؟ بڵێ: بهڕاستی خوا دهسهڵاتی ههیه که موعجیزه بنێرێت، بهڵام زۆربهی ئهوانه نافامن و نازانن.
تەفسیر
ئەو موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرانەی کە دەمارگیر ولوت بەرزن وباوەڕناھێنن ووتیان: ئایا نەدەکرا بەڵگە ونیشانەیەکی نائاسایی دوور لەتوانای مرۆڤ لەلایەن خواوە بھاتایە بۆ موحەممەد کە بەڵگە بووایە لەسەر ڕاستی پەیامەکەی وڕاستگۆی ئەوەی کە دەێڵێت؟! جا ئەی موحەممەد تۆیش بڵێ: بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە ودەتوانێت ئەوەی کە ئێوە دەتانەوێت وداوای دەکەن دایبەزێنێت، بەڵام زۆربەی ئەو موشریک وھاوەڵ بڕیاردەرانەی کە داوای دابەزینی بەڵگە ونیشانەی لەو شێوەیە دەکەن نازانن کە دابەزینی وھاتنی بەڵگە ونیشانەکان بەگوێرەی حیکمەتی پەروەردگاری باڵادەستە، نەک لەسەر خواستی ئەوان، چونکە ئەگەر بۆی ھێنان وبۆی دابەزاندن بەڵام دواتر باوەڕیان پێ نەھێنا ئەوا خوای گەورە لەناویان دەبات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە