سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:36
۞ إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ ۘ وَالْمَوْتَىٰ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُونَ
به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه ده‌چن که ده‌بیستن، (دڵ) مردووه‌کانیش (له ڕۆژی قیامه‌تدا) خوا زیندوویان ده‌کاته‌وه، له‌وه‌ودواش به‌ناچاریی هه‌ر ده‌بێت بۆ لای ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه (تا به‌سزای بێ باوه‌ڕیی خۆیانیان بگه‌یه‌نێت).
تەفسیر
تەنھا ئەوانەش وەڵامت دەدەنەوە وە ئەوەی ھێناوتە ڕازین پێی وقبوڵی دەکەن کە بەدڵ گوێی بۆ دەگرن ولێ‌ی تێدەگەن، وە بێباوەڕان وەک مردوو وان کارت بەسەریانەوە نەبێت چونکە ئەوانە دڵیان مردووە، مردوویش خوای گەورە لەڕۆژی دواییدا زیندوویان دەکاتەوە، وە تەنھایش ھەر بۆلای ئەوە دەگەڕێنەوە تاوەکو سزای ئەوەی کردویانە وەری بگرنەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە