سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:35
وَإِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَنْ تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ فَتَأْتِيَهُمْ بِآيَةٍ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَىٰ ۚ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ
خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکردن و سه‌رپێچی خوانه‌ناسانت زۆر لاسه‌خته، جا ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تونێلێک له زه‌ویدا هه‌ڵبکه‌نیت یان په‌یژه‌یه‌ک به‌ئاسماندا هه‌ڵپه‌سێریت تا موعجیزه‌یه‌کیان بۆ پێش بهێنیت (بێ سووده ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕت پێناکه‌ن) ئه‌گه‌ر خواش بیویستایه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێبازی دروست، ئه‌وه کۆی ده‌کردنه‌وه (به‌مه‌رجێک خۆیان مه‌به‌ستیان بێت)، که‌واته له‌و که‌سانه مه‌به که شاره‌زانین.
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر ئەگەر ئەوەی ڕووبەڕووت دەبێتەوە لەلایەن ئەو بێباوەڕانەوە لەبەدرۆخستنەوە وئەزیەت وئازاردان ناڕەحەتت دەکات وگران وقورسە لەسەرت، دەسا ئەگەر دەتوانیت بڕۆ تونیڵێک لەناو زەوی لێ بدە، یان پەیژەیەک بەئاسمانەوە بنێ وپێیدا سەربکەوە تاوەکو بتوانیت بەڵگە وموعجیزەیەکیان بۆ بھێنیت جگە لەو بەڵگە وموعجیزانەی کە ئێمە پێمانداویت بیکە، ئەوان ھەر باوەڕت پێ ناھێنن، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە ھەر ھەموویان بەزۆر لەسەر ھیدایەت وڕێنوێنی کۆ بکاتەوە دەیکرد، بەڵام لەبەر حیکمەتێکی گەورە ئەوە ناکات، جا ئیتر ئەی موحەممەد نابێت تۆ لەو کەسانە بیت کە حیکمەتی خوا لەوەدا نازانن کە بۆچی پەروەردگار زۆر لەبەندەکانی ناکات لەسەر باوەڕھێنان بەڵکو دەبێت بەئارەزووی خۆیان باوەڕ بھێنن نەک بەزۆرلێکردن، دەی کەواتە داخ وخەفەتیان بۆ مەخۆ کە ئەوان باوەڕیان نەھێناوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە