سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:34

وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِكَ فَصَبَرُوا عَلَىٰ مَا كُذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّىٰ أَتَاهُمْ نَصْرُنَا ۚ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ۚ وَلَقَدْ جَاءَكَ مِنْ نَبَإِ الْمُرْسَلِينَ

سوێند بێت بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش بڕوایان پێنه‌کراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان دانیان به‌خۆدا گرت له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا پێ نه‌بوونه‌یان، ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ش دران، هه‌تا سه‌رئه‌نجام سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یان بۆهات و به‌هره‌وه‌ر بوون پێی و هیچ شتێک نیه بتوانێت ویست و فه‌رمانه‌کانی خوا بگۆرێت، سوێند بێت به‌خوا بێگومان هه‌واڵ و ده‌نگوباسی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانت بۆ هاتووه‌.

تەفسیر

وانەزانیت ئەم بەدرۆخستنەوە وباوەڕ نەکردنە تەنھا تایبەتە بەتۆوە، نەخێر بەڵکو پێغەمبەرانی پێش تۆیش گەلەکانیان بەدرۆیان زانین وئەزیەت وئەشکەنجەیاندان، بەڵام ئەوان بەئارامگرتن وبانگەواز وجیھاد وتێکۆشان ڕووبەڕوویان بوونەوە تا ئەو کاتەی خوای گەورە سەرکەوتنی خۆی بۆناردن، وە ھیچ کەسێکیش نیە بتوانێت بڕیار وبەڵێنەکانی خوای گەورە بەرامبەر یارمەتی وسەرخستنی پێغەمبەرەکانی بگۆڕێت، ئەی پێغەمبەر دیارە کە ھەواڵی پێغەمبەرانی پێش خۆتیش پێگەیشتووە کە چۆن گەلەکانیان ئازاریاندان وە چۆن ئەوانیش ئارامیان گرت، تا ئەو کاتەی کە خوای گەورە سەری خستن بەسەر دوژمنەکانیاندا ولەناوی بردن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە