سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:33

قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ

به‌ڕاستی چاک ده‌زانین که گوفتاری نادروستی خوانه‌ناسان غه‌م و په‌ژاره‌ت بۆ پێش ده‌هێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه وه‌نه‌بێت تۆ به‌درۆزن بزانن، به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌ر داننانێن و ئینکاری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌که‌ن.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر ئێمە دەزانین کە بێباوەریان بەتۆ لەڕواڵەتدا دڵگرانت دەکات وتووشی خەم وخەفەتت دەکات، چاک بزانە ئەوان لەدەروونی خۆیاندا بەدرۆت نازانن، چونکە دەزانن کە تۆ ڕاستگۆ وئەمانەت پارێزیت، ئەوانە گەلێکی ستەمکارن چونکە لەڕواڵەتدا بەدرۆت دەزانن بەڵام لەدەروونی خۆیاندا چاک دەزانن ودڵنیان کە تۆ ڕاستگۆیت لەوەی بانگەوازی بۆ دەکەیت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە