سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:32
وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَعِبٌ وَلَهْوٌ ۖ وَلَلدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
ژیانی دنیا جگه له یاری و گه‌مه‌و گاڵته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نیه، بێگومان ماڵی دوایی (به‌هه‌شتی به‌رین) چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که پارێزکاری و خواناسی ده‌که‌ن، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان بۆ ناخه‌نه‌کار و ژیر نابن؟
تەفسیر
ئاگاداربن ئەو ژیانی دونیایەی کە پاڵتان پێوەداوە ودڵتان پێخۆشە تەنھا گاڵتەوگەپە، وە مرۆڤ دووچاری بێ ئاگایی ولەخۆبایی بوون دەکات بۆ ئەوانەی کە خوا لەخۆیان ڕازی ناکەن، بەڵام دڵنیابن ژیانی دواڕۆژ باشتر وچاکترە بۆ ئەوانەی لەخواترسن وتەقوایان ھەیە بە ئەنجامدانی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لە گوناھو ھاوەڵ بڕیاردان بۆ پەروەردگاریان، ئەی ئیتر ئەی موشریک وبێباوەڕان تاکەی ژیرنابن و بیر ناکەنەوە؟ وە تاکەی دەست ناکەن بە ئەنجامدانی کار وکردەوەی چاکە؟
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە