سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:31
قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ ۖ حَتَّىٰ إِذَا جَاءَتْهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً قَالُوا يَا حَسْرَتَنَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْنَا فِيهَا وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَىٰ ظُهُورِهِمْ ۚ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به‌ئاماده بوونی به‌رده‌م (دادگای) خوایی نه‌بوو زه‌ره‌ریان کرد و خۆیان دۆڕاند، کاتێکیش قیامه‌ت کت‌وپڕ یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، ده‌ڵێن: ئاخ و داخ وپه‌شیمانی بۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌ی به‌که‌مته‌رخه‌می و (به‌به‌ره‌ڵایی و سه‌رکه‌شی و تاوان) بردمانه‌سه‌ر، له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌موو گوناهو تاوانیان داوه به‌کۆڵیاندا، ئاگاداربن که چه‌نده خراپه، کۆڵ و باری وا، که هه‌ڵی ده‌گرن.
تەفسیر
خەسارۆمەند بوون ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بەزیندووبونەوە لەڕۆژی دواییدا، وە وەستان لەبەردەم خوایان بەدوور دەزانی، تا ئەو کاتەی لەپڕ مردن یەخەیان دەگرێت وڕۆژی دواییان دێت بەبێ ئەوەی ئاگاداری بن، بۆیە زۆر بەپەشیمانیەوە دەڵێن: ئای خەسارۆمەندی وتیاچوون بۆ ئێمە چەند کەمتەرخەم بووین لەبەرامبەر ھەق ومافەکانی خوای گەورەدا، وە بێباوەڕ بووین وھیچ خۆمان ئامادە نەکرد بۆ ڕۆژی دوایی، ئەوان لەو ڕۆژەدا باری قورسی گوناھی خۆیان بەکۆڵەوەیە، ئای چەند بار وکۆڵێکی خراپ ونالەباریان بەسەرەوەیە لەگوناھو وتاوان وخراپە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە