سورەت 6 · جوزء 7

سورة الأنعام · 6:30

وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ وُقِفُوا عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ قَالَ أَلَيْسَ هَٰذَا بِالْحَقِّ ۚ قَالُوا بَلَىٰ وَرَبِّنَا ۚ قَالَ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ

جائه‌گه‌ر کاتێک ئه‌وانه ده‌بینیت (له‌به‌رده‌م دادگای پڕ له‌دادی) په‌روه‌ردگاریاندا وه‌ستێنراون، (خوای گه‌وره پێیان) ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌مه‌ی (که بۆتان پێشهاتووه‌و ده‌یبینن) ڕاست و حه‌قیقه‌ت نیه‌؟ (به‌که‌ساسی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه‌) ده‌ڵێن: به‌ڵێ ڕاسته‌، سوێند به په‌روه‌ردگارمان (ئینجا) خوا ده‌فه‌رموێت: (ماده‌م وایه‌) سزاو تاڵاو بچێژن به‌هۆی بێ باوه‌ڕی و یاخی بوونتانه‌وه‌.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر ئەگەر ئەوانەت ببینایە کە باوەڕیان بەزیندوبوونەوە نیە کاتێک لەبەردەم پەروەردگاریان ڕادەوەسرێنرێن، ئەوا سەرت سوڕدەما لەخراپی حاڵو گوزەرانیان کاتێک پەروەرگار پێیان دەفەرموێت: ئایا ئەم زیندووبونەوە ھەق وڕاست نەبوو کە ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو وە بەگومان بوون لێی؟ ئەوانیش لەوەڵامدا دەڵێن: سوێند بێت بە پەروەردگارمان کە دروستی کردووین ھەر ھەمووی ھەق وڕاست بوو وە ھیچ گومانی تێدا نەبوو، ئەوجا خوای گەورە پێیان دەفەرموێت: دەی بەھۆی بێباوەڕیتانەوە بەم ڕۆژە سزای سەخت بچێژن، وە ئێوە لەژیانی دونیادا ئەم ڕۆژەتان بەدرۆ دەزانی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە