سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:18
وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ ۚ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ
هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش زاڵ و باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌کانیدا و هه‌ر ئه‌ویشه زاتێکی دانا و ئاگایه (به‌نهێنی و ئاشکرای به‌نده‌کانی).
تەفسیر
ھەر ئەو خوایەش زاڵ وبەدەسەلاتە بەسەر بەندەکانیدا، بەرزوبڵندە بەسەریانەوە لەھەموو ڕوویەکەوە، کە ھیچ شتێک دەسەوسان وبێدەسەلاتی ناکات، وە کەسیش زاڵ نابێت بەسەریدا، وە ھەموو شتێکیش ملکەچ وزەلیلی بەرەدەم ئەون، لەسەروو ھەموو بەندەکانیەوەیەتی بەو شێوەیەی کە شایستەی زاتی ھەق تەعالای ئەوە، ئەو زۆر دانا وکاربەجێیە لەدروستکردن وبەڕێوەبردن وشەریعەت ویاساکانیدا، وە زۆریش شارەزایە کەھیچ شتێکی لێ وون نابێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە