سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:19
قُلْ أَيُّ شَيْءٍ أَكْبَرُ شَهَادَةً ۖ قُلِ اللَّهُ ۖ شَهِيدٌ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ۚ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَٰذَا الْقُرْآنُ لِأُنْذِرَكُمْ بِهِ وَمَنْ بَلَغَ ۚ أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ اللَّهِ آلِهَةً أُخْرَىٰ ۚ قُلْ لَا أَشْهَدُ ۚ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ وَإِنَّنِي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌وانه بڵێ که شایه‌تیان ده‌وێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی تۆ) چ شتێک گه‌وره‌ترو ڕاستتره له شایه‌تیدا؟! هه‌ر خۆت بڵێ: الله ڕاسترین شایه‌ته، که شایه‌تی نێوان من و ئێوه‌یه، من ئه‌م قورئانه‌شم به‌وه‌حی و نیگا بۆ هاتووه تا ئێوه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێیان گه‌یشتووه ئاگادار‌و بێ‌دار بکه‌م، (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه‌دا) ئایا ئێوه ئیتر شایه‌تی ده‌ده‌ن که به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خوادا چه‌ند خوایه‌کی تر هه‌بێت؟! بڵێ: (من به‌ش به‌حاڵی خۆم) شایه‌تی ناحه‌ق و ناڕه‌وای وا ناده‌م و بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زاتێکی تاک و ته‌نهایه و من به‌ڕاستی به‌ریم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یانکه‌نه هاوه‌ڵ و هاوتای ئه‌و زاته).
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر بەبتپەرست وموشریکەکان بڵێ بەوانەی باوەڕیان پێ نەکردیت وبەدرۆیان زانیت: شایەتی کێ لەھەموو شایەتیەک گەورەتر ومەزنترە لەسەر ڕاستگۆیی من وپێغەمبەرێتی من؟ پێیان بڵێ: خوای گەورە شایەتی نێوان من وئێوە بێت، کە ئاگادارە کە چیم بۆتان ھێناوە، وە بەچیش دەیدەنەوە بەدواوە، وە بێگومان خوای گەورە ئەم قورئانەی بۆ نیگا کردووم تاوەکو ئێوە وئەوانەشی پێ بترسێنم کە دەنگی ئەم قورئانەی پێدەگات لە مرۆڤ و جنۆکەکان، ئەی بتپەرست وبێباوەڕان چۆن باوەڕتان وایە لەگەڵ خوای گەورەدا شتانێکی تریش ھەیە کە بیپەرستن؟ ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەگەر ئێوە شاھیدی وادەدەن ئەوا من ھەرگیز شاھیدی لەو شێوەیە نادەم لەبەر پووچی وبەتاڵی کارەکەتان، وەبڵێ: خوای گەورە خوایەکی تاک وتەنھا وبێ ھاوەڵە، وە منیش بەری ودوورە پەرێزم لەو شتانەی کە دەیانکەن بەھاوەڵ وشەریکی ئەو.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە