سورەت 6 · جوزء 7
سورة الأنعام · 6:17
وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِنْ يَمْسَسْكَ بِخَيْرٍ فَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
(دڵنیابه له‌وه‌ی) ئه‌گه‌ر خوا دووچاری زیان و گرفتێکت بکات، ئه‌وه هه‌رگیز لابه‌ری نیه جگه خۆی نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر‌و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
تەفسیر
ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر خوای گەورە دووچاری زەرەر وزیان وبەڵا وموسیبەتێکت بکات ھیچ کەسێک جگە لەئەو ناتوانێت بیگڕێتەوە ولایدات لەسەرت، وە ئەگەر بیەوێت تووشی خێر وخۆشیەکیشت بکات ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگری لێ بکات، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت وەک ئەو خاوەنی فەزڵ وگەورەیی بێت، ھەر ئەو دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وەھیچ شتێکیش دەسەوسانی ناکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە