سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:160

مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا ۖ وَمَنْ جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَىٰ إِلَّا مِثْلَهَا وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

ئه‌وه‌ی به‌یه‌ک خێرو چاکه‌وه هاتبێت ئه‌وه ده چه‌ندانه‌ی چاکه‌که پاداشتی بۆ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به گوناهو هه‌ڵه‌یه‌که‌وه هاتبێت، ئه‌وه پاداشت نادرێته‌وه جگه به‌ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌ی نه‌بێت و ئه‌وانه سته‌میان لێناکرێت.

تەفسیر

ھەر باوەڕدارێک لەدونیادا چاکەیەکی کردبێت ئەوا خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دە بەرامبەر پاداشتی دەداتەوە، وە ھەرکەسێک خراپەیەکی کردبێت ئەوا تەنھا بە ئەندازەی ئەو خراپەیە تۆڵە و سزا دەدرێت، نە سووکتر لە خۆی و نە گەورەتر و زیاتر لە خۆی، لە ڕۆژی قیامەتدا بە ھیچ شێوەیەک ستەم لە کەس ناکرێت کە چاکە و حەسەناتیان کەم بکرێتەوە، یان زیاتر لە کارەکانیان سزایان بدرێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە