سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:159
إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ۚ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کرد‌و بوونه ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه (بڕوایان به‌هه‌ندێکی قورئان هه‌یه و هه‌ندێکی تری پشت گوێ ده‌خه‌ن)، ئه‌وه له هیچ شتێکدا تۆ له‌وان نیت، به‌ڵکو تۆ له‌وان به‌ریت، به‌ڕاستی ئه‌وانه کاروباریان بۆ لای خوایه و تۆڵه‌ی لادانیان لێده‌سێنێته‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان پێ ده‌دات که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
تەفسیر
ئەوانەی لەجولەکە و گاورەکان ئاینەکەیان پەرت و پارچە پارچە کرد، ھەندێکیان وەرگرت و ھەندێکی تریان واز ڵێھێنا، وە بوون بە چەند دەستە و گروپێکی جیاجیاوە، -ئەی پێغەمبەر- تۆ ھیچ کارت بەوانەوە نییە و لەوان نیت و بەریت لەو گومڕاییەی کە ئەوان لەسەرین، تەنھا ئەوەی لەسەر تۆیە بیانترسێنیت و ئاگاداریان بکەیتەوە، ئیتر ئەوەی تری ھەواڵەی لای خوا دەکرێت، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەی کردویانە و ئەنجامیانداوە لە دونیادا خوای گەورە ھەموویان بۆ دەخاتە ڕوو و پیشانیان دەداتەوە، وە تۆڵە و سزای تەواوی کارەکانیشیان وەردەگرنەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە