سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:158
هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا أَنْ تَأْتِيَهُمُ الْمَلَائِكَةُ أَوْ يَأْتِيَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ۗ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لَا يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا ۗ قُلِ انْتَظِرُوا إِنَّا مُنْتَظِرُونَ
ئایا ئه‌وانه چاوه‌ڕێی هیچ شتێک ده‌که‌ن جگه له‌وه‌ی که فریشته‌ی گیان کێشانیان بۆ بێت؟ یان په‌روه‌ردگارت خۆی یه‌کسه‌ر بێت بێ چه‌ند و چوون؟ یان هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربکه‌وێت (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رپا بوونی قیامه‌ت)؟ له ڕۆژی هاتنی هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت (وه‌کو هه‌ڵهاتنی ڕۆژ له خۆرئاوا...)، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و ڕۆژه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنێت، ئه‌و ئیمان و باوه‌ڕه‌ی سوودی بۆی نابێت ئه‌گه‌ر پێشتر ئیمانی نه‌هێنابێت، یان کرده‌وه‌ی چاکی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانه‌که‌یدا ئه‌نجام نه‌دابێت، پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بکه‌ن (بزانین خوا چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنێت) ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر- ئەو بتپەرستە درۆزن وبێباوەڕانە باوەڕ ناھێنن و ناگەڕێنەوە، تەنھا چاوەڕێی ئەوە دەکەن کەفریشتەی گیان کێشان و ھاوکارەکانیان بێنە لایان تاوەکو لەدونیادا گیانیان بکێشن، یان لەڕۆژی جیاکردنەوە لەڕۆژی دواییدا خوای گەورە بێتە لایان و دەست بکات بەدادوەری و قەزاوەت کردن لەنێوانیان، یان ھەندێک لە نیشانەکانی پەروەردگارت کە بەڵگەن لەسەر ھاتنی ڕۆژی دوایی بۆیان بێت و بە چاوی خۆیان بیانبینن ، وەک ھەڵھاتنی ڕۆژ لەڕۆژئاواوە، ئەو کاتە باوەڕھێنان بۆ بێباوەڕان ھیچ سوودێکی نابێت بۆیان، وە کار و کردەوەی چاکەش بۆ ئەو باوەڕدارەی کە پێشتر کاری چاکەی نەکردووە سودی نابێت بۆی، جا - ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە باوەڕیان نییە : چاوەڕوان بن ھەتا یەکێک لەو نیشانانە دێت، ئێمەیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕوانین.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە