سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:157
أَوْ تَقُولُوا لَوْ أَنَّا أُنْزِلَ عَلَيْنَا الْكِتَابُ لَكُنَّا أَهْدَىٰ مِنْهُمْ ۚ فَقَدْ جَاءَكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ كَذَّبَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا ۗ سَنَجْزِي الَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ آيَاتِنَا سُوءَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُوا يَصْدِفُونَ
یان نه‌ک بڵێن: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و کتێبه بۆ ئێمه داببه‌زێنرایه ئه‌وه ئێمه له‌وان چاکتر په‌یڕه‌ویمان ده‌کرد، جا بێگومان خۆ ئه‌وه‌ته ئێوه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاشکراو (قورئانی ڕه‌وانتان) له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویدا (که‌چی باوه‌ڕی پێ ناهێنن!!)، جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که بڕوای به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا نه‌هێناوه و به‌فێڵ و پیلان ڕووی خه‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گێڕێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تۆڵه له‌وانه ده‌سێنین که ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیش وه‌رده‌گێڕن له ئایه‌ته‌کانی ئێمه و به‌سزای توند‌و پڕ ئێش و ئازار گرفتاریان ده‌که‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیان وه‌رده‌چه‌رخاند له ئایینی خوا.
تەفسیر
وە بۆ ئەوەی نەیشڵێن: ئەگەر بھاتایە خوای گەورە کتێبێکی بناردایەتە خوارەوە بۆمان ھەروەک چۆن ناردیە خوارەوە بۆ جولەکە و گاورەکان، ئەوا ئێمە لەوان زیاتر خواناس و دامەزراوتر دەبووین، دەی ئەوەتانێ ئێستا خوای گەورە قورئانی بەزمانی خۆتان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەتان موحەممەد (صلى اللە علیە و سلم) تاوەکو بەڵگە و نیشانە و ڕێنومایی ڕوون و ئاشکرا بێت بۆ لای ھەق و ڕاستی و ڕەحمەتی فراوان بێت بۆ ئەم ئوممەتە، بۆیە بڕوبیانوی پڕوپوچ و بەتاڵ مەھێننەوە، جا کێ ھەیە لەو کەسە ستەمکارتر بێت کە پاش ئەو کتێبە بڕوای بەئایەت و نیشانەکانی خوا نەبێت و پشتی لێھەڵ بکات و بە درۆیان بزانێت، جا گومانتان نەبێت بەم زووانە بە ئاگری دۆزەخ سزای سەختی ئەوانە دەدەین کەپشتیان کردووەتە ئایەت و نیشانەکانی ئێمە، لەتۆڵەی ئەو کارەی ئەنجامیاندا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە