سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:156

أَنْ تَقُولُوا إِنَّمَا أُنْزِلَ الْكِتَابُ عَلَىٰ طَائِفَتَيْنِ مِنْ قَبْلِنَا وَإِنْ كُنَّا عَنْ دِرَاسَتِهِمْ لَغَافِلِينَ

نه‌ک بڵێن: به‌ڕاستی کتێبی ئاسمانی هه‌ر بۆ دوو ده‌سته‌ی (گاورو جوو) پێش ئێمه دابه‌زێنراوه‌، له‌کاتێکدا بێگومان ئێمه له خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی کتێبه‌کانیان بێ ئاگاین و نه‌خوێنده‌وارین...

تەفسیر

ئەو قورئانەمان نارد تاوەکو - ئەی بتپەرست و موشریکەکانی عەرەب - ئێوەیش نەڵێن: خوای گەورە تەورات وئینجیلی ناردە خوارەوە بۆ سەر جولەکە و گاورەکانی پێش ئێمە، بەڵام ھیچی نەناردووەتە خوارەوە بۆ ئێمە، وە ئێمەش نازانین کتێب و پەرتووکەکانی ئەوان بخوێنینەوە چونکە بەزمانی خۆیانە و بە زمانی ئێمە نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە