سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:155

وَهَٰذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ

ئه‌م قورئانه‌ش کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاند (بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی، له هه‌موو کات و شوێنێکدا) ده‌ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون و خۆتان له یاخی بوون دوور بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێبکرێت...

تەفسیر

ئەم قورئانەش کە ناردمانە خوارەوە پەرتوکێکی پیرۆز و پڕ بەرەکەتە، چونکە ھەرچی سوود و قازانجی دین و دونیا ھەیە تێیدایە، لەبەر ئەوە شوێنی بکەون و بیکەنە بەرنامە و ڕێسا و یاسای خۆتان، وە ھۆشیار بن لەوەی سەرپێچی نەکەن تاوەکو خوای گەورە ڕەحمتان پێ بکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە