سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:154

ثُمَّ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ تَمَامًا عَلَى الَّذِي أَحْسَنَ وَتَفْصِيلًا لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لَعَلَّهُمْ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ

(دوای ئه‌و (١٠) ئامۆژگاریه‌، یادتان ده‌هێنمه‌وه‌): پاشان کتێبی ته‌وراتمان به موسا به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی نازو نیعمه‌تی ته‌واو بڕژین به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که به‌چاکی پیاده‌ی ده‌کات و جیاکه‌ره‌وه و ڕوون که‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێک بێت و ڕێنموویی و میهره‌بانیش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌گه‌یشتنه‌وه‌یان به په‌روه‌ردگاریان (بۆ لێپرسینه‌وه و پاداشتی کارو کرده‌وه‌یان).

تەفسیر

پاش پێڕاگەیاندنی ئەوانەی کە باسکران، ئەوەشتان پێڕادەگەیەنین کە تەوراتمان دا بە موسی لەبەر تەواو کردنی چاکە و ناز و نیعمەتەکانی خۆمان لەسەر ئەوەی چاکەکار بوو لەناو گەلەکەی، وە ڕوونکەرەوەش بوو بۆ ھەموو شتێک، ھەموو ئەو شتانەی کە ئەوان پێویستیان پێی بوو لە ئاینەکەیاندا، وە بۆ ڕێنوماییان بۆ سەر ھەق وڕاستی وڕەحمەت بۆیان، بەئومێدی ئەوەی باوەڕ بھێنن بەگەیشتن بەپەروەردگاریان لەڕۆژی قیامەتدا، تاوەکو بەئەنجامدانی کاری چاکە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە