سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:153

وَأَنَّ هَٰذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

بێگومان ئه‌مه‌ی (که باسکرا) ڕێبازی منه که ڕاسته ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون (ده‌هه‌م) شوێنی ڕێچکه‌کانی تر مه‌که‌ون چونکه جیاتان ده‌کاته‌وه له ڕێبازی خوا، ئه‌وه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی خواناس و پارێزکار بن.

تەفسیر

ھەروەھا خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرتان کە شوێن ڕێچکە و ڕێبازە گومڕاکان بکەون، بەڵکو پێویستی کردووە لەسەرتان کە شوێن ڕێبازی ڕاستی خوای گەورە بکەون کە ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، چونکە ڕێچکە و ڕێبازە گومڕاکان بەرەو پەرتبوون و دوورکەوتنەوە لە ڕێبازی ھەق و راستی دەتانبەن، ھەر ڕێبازی راستی خوای گەورەیە کە پەروەردگار وەسیەتی بۆ کردوون و ڕایسپاردوون کە شوێنی بکەون، بە ئومێدی ئەوەی کە لەخوا بترسن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لەڕێگری و قەدەغەکراوەکانی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە