سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:152
وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُ ۖ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ ۖ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۖ وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۖ وَبِعَهْدِ اللَّهِ أَوْفُوا ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ
(شه‌شه‌میان) نزیک ماڵ و سامانی هه‌تیو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌چاکی و له قازانجی نه‌بێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی گه‌وره ده‌بێت و به‌ته‌واوی پێ ده‌گات، (حه‌وته‌میان) کێشان و پێوان به‌ڕێک و پێکی به‌کار بهێنن به‌دادگه‌ری ئه‌نجامی بده‌ن و (فێڵی تێدا مه‌که‌ن)، جا ئێمه داخوازی له که‌س ناکه‌ین مه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێت (هه‌شته‌میان) کاتێکیش قسه‌و گوفتارتان کرد ئه‌وه دادوه‌ر بن و (لایه‌نی ناحه‌ق مه‌گرن) ئه‌گه‌ر خزمی نزیکیش بێت، (نۆهه‌میان) وه‌فابکه‌ن به‌و په‌یمانه‌ی که ده‌یبه‌ستن له‌گه‌ڵ خوادا به‌و به‌ڵێنه‌ی که به په‌روه‌ردگاری ده‌ده‌ن، ئه‌و شتانه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێداون، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن.
تەفسیر
خوای گەورە حەرامی کردووە کە دەست ببرێت بۆ ماڵی ھەتیوان - ھەتیوو ئەو کەسەیە کە باوکی لەدەستداوە ونەگەیشتووەتە تەمەنی باڵغ بوون- دەست مەبن بۆ ماڵی ھەتیوو و لێی نزیک مەبنەوە مەگەر بەشێوەیەک نەبێت کە بەرژەوەندی و سوودی ھەتیووەکەی تێدا بێت و ماڵەکەی پێی زیاد بکات، تا ئەو کاتەی باڵغ دەبێت وچاک و خراپی خۆی لێک جودا دەکاتەوە، دوای ئەوە ئەگەر ماڵ‌وسامانیان لەلای ئێوە بوو ئیتر بیدەنەوە دەستی خۆیان، وە خوای گەورە حەرامی کردووە کە تەرازوو بازی بکەن، بەڵکو واجبە لەسەرتان کە پێوانە و کێشانەتان بەدادگەرانە بێت، لەوەرگرتن و لە پێدانیش لە کاتی کڕین و فرۆشتندا، ئێمەیش لەتوانا و تاقەت بەدەر تەکلیف و داوا لەھیچ کەسێک ناکەین، ئەوەی کە مرۆڤ ناتوانێت لەکاتی کێشانە و پێوانە و شتی تریشدا لەزیاد و کەم خۆی لێ بپارێزێت ھیچ گوناھێکی ناگات، وە ھەروەھا حەرامی کردووە لەسەرتان کە شتێک جگە لەھەق وراستی وخێر بڵێن، بەڵکو واجبی کردووە کە ھەمیشە دادگەر بن لەبڕیار وشاھیدیدانیشتاندا ئەگەر چی ئەو بڕیارە وشاھیدیدانەیش کەدەیدەن دژی خزمان و نزیکی خۆیشتان بێت، وە حەرامی کردووە کە ئەو پەیمان و بەڵێنەی کەداوتانە بەخوا بیشکێنن، یان خواتان کردووە بەشاھید و وەکیل تێیدا، کەواتە پێویستە لەسەرتان بەئەمەک و بە وەفا بن بەرامبەر پەیمان و ئامۆژگاریەکانی خوا، ئەوەی کە پێشتر باسکران خوای گەورە فەرمانی پێکردوون و ڕایسپاردوون پێی و وەسیەتی پێکردوون، بەڵکو ھەمیشە لەبیرتان بن و پەند وئامۆژگارییان لێ وەربگرن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە