سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:151

۞ قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ۖ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ۖ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۖ وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ ۖ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ۖ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ۖ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ

(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه‌) وه‌رن با ئه‌و شتانه‌تان بۆ بخوێنمه‌وه که په‌روه‌ردگارتان حه‌رامی کردووه له‌سه‌رتان، (یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌) که هیچ شتێک نه‌که‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی، (دووهه‌میان ئه‌وه‌یه‌) که چاک ڕه‌فتار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتاندا، (سێهه‌میان) منداڵانی خۆتان له‌به‌ر برسێتی و نه‌داری مه‌کوژن، چونکه ئێمه (په‌کتان ناخه‌ین) ڕزق و ڕۆزی ئێوه‌ش و ئه‌وانیش ده‌ده‌ین، (چوارهه‌میان) نزیکی گوناهو تاوانه‌کان مه‌که‌ون، چ ئه‌وه‌ی که ئاشکراو بووه و چ ئه‌وه‌ی که شاراوه و په‌نهانه بووه‌، (پێنجه‌میان) هیچ که‌سیش مه‌کوژن که خوا حه‌رامی کردووه مه‌گه‌ر به‌حه‌ق نه‌بێت، ئه‌وه‌ی که خوێندمه‌وه بۆتان خوا فه‌رمانی پێکردوون بۆ ئه‌وه‌ی ژیرو هۆشمه‌ند بن.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- بەخەڵکی بڵێ: وەرن ئەوەی خوای گەورە حەرامی کردووە لێتان بۆتانی بخوێنمەوە، خوای گەورە حەرامی کردووە کە ھیچ شتێک لە دروستکراوەکانی بکەنە ھاوبەش و ھاوەڵی ئەو، وە حەرامی کردووە کە ئازاری دایک وباوک بدەن، بەلگو دەبێت لەگەڵیاندا چاک و بەڕەوشت بن، وە حەرامی کردووە کە مناڵەکانتان لەبەر ھەژاری و نەداری بکوژن، ھەروەک چۆن خەڵکی لەسەردەمی نەفامیدا دەیانکرد، ئێمە ڕزق و ڕۆزی ئێوە و ئەوانیش دەدەین، وە حەرامی کردووە کە نزیک بکەونەوە لە ھەموو خراپە و داوێن پیسییەک، ئاشکرا و نھێنیان، وە حەرامی کردووە ھیچ کەسێکیش بکوژن کەخوای گەورە کوشتنی بە ھەق و ڕەوا نەبینیبێت، وەک کوشتنی زیناکاری ژنھاوەر و شووکردوو ، یان کوشتنی کەسی پاشگەز بووەوە لە ئیسلام، ئەوەی باسکران خوای گەورە وەسیەتی بۆ کردوون تاوەکو ژیربن و تێبگەن لەفەرمان و ڕێگریەکانی خوای گەورە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە