سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:150
قُلْ هَلُمَّ شُهَدَاءَكُمُ الَّذِينَ يَشْهَدُونَ أَنَّ اللَّهَ حَرَّمَ هَٰذَا ۖ فَإِنْ شَهِدُوا فَلَا تَشْهَدْ مَعَهُمْ ۚ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ وَهُمْ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ
پێیان بڵێ: ئاده‌ی ئه‌و شایه‌تانه‌تان بهێنن که شایه‌تی ده‌ده‌ن به‌ڕاستی خوا ئه‌م شتانه‌ی حه‌رام کردووه، خۆ ئه‌گه‌ر ویستیان شایه‌تی بده‌ن، ئه‌وه تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا مه‌به و شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وانه مه‌که‌وه که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌کردووه و شوێن ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ش مه‌که‌وه که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ناهێنن و ئه‌وانه‌ش که هاوتا بۆ په‌روه‌ردگاریان داده‌نێن.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە ئەوەی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە ئەوان حەرامی دەکەن، وە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خوا حەرامی کردووە، پێیان بڵێ: شاھیدەکانتان بھێنن، وە شاھیدی بدەن ئەوەی ئێوە حەرامتان کردووە خوای گەورەش حەرامی کردووە، جا ئەگەر بەبێ زانست وزانیاری شاھیدیاندا کە خوا ئەو شتانەی حەرام کردووە، ئەوا - ئەی پێغەمبەر- باوەڕ بەو شاھیدیدانەیان مەکەن وبەڕاستیان مەزانن، چونکە شاھیدیدانی درۆیە، وە شوێن ھەواو ئارەزووی ئەوانە مەکەوە کە بەھەواو وئارەزووی خۆیان بڕیار دەدەن، چونکە بەڕاستی ئەوان ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی و باوەڕیان پێ نەکرد، کاتێک ئەوەی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە ئەوان حەرامیان کرد، وە شوێن ئەوانە مەکەوە کە باوەڕیان بەڕۆژی دوایی نییە، وە ھاوەڵ و شەریک بۆ خوای گەورە بڕیار دەدەن وە شتی تر ھاوتا دەکەن لەگەڵیدا، دەی ئیتر چۆن شوێن کەسانێک دەکەون کە ئەمە ڕێگا وڕێبازیەتی لە گەڵ خواكەیدا ؟!
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە