سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:149

قُلْ فَلِلَّهِ الْحُجَّةُ الْبَالِغَةُ ۖ فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که‌وابوو هه‌ر بۆ خوایه خۆی به‌ڵگه تێرو ته‌واوه‌کان، جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه هه‌مووتانی به‌ته‌واوی هیدایه‌ت ده‌داو به ناچاریی هه‌مووان بڕوادار ده‌بوون (به‌ڵام ڕێزی لێگرتوون و سه‌رپشکی کردوون).

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - بە بتپەرست وموشریکەکان بڵێ: ئەگەر ئێوە ھیچ بەڵگەیەکتان پێ نییە جگە لەو بەڵگە بەتاڵ وپڕوپوچانە، بێگومان بەڵگەی زۆر ڕاست وبەھێز وتێر وتەواو ھەر ھی خوایە، کە ھەموو ئەو بڕ وبیانوانەی خستوتانەتە ڕوو نایھێڵێت، وە تەواوی ئەو گومانانەیش دەستان پێوەگرتووە بەتاڵی دەکاتەوە، جا - ئەی بتپەرست وموشریکینە - ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە ھەمووتان سەربخات وموەفەقتان بکات بۆ ھەق وڕاستی ئەوا موەفەقی دەکردن وسەری دەخستن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە