سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:161
قُلْ إِنَّنِي هَدَانِي رَبِّي إِلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ دِينًا قِيَمًا مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ۚ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ
(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: به‌ڕاستی من په‌روه‌ردگارم هیدایه‌ت و ڕێنمووی کردووم بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست، ئاینێک که ڕاگری ژیانی خه‌ڵکه، ئه‌ویش ئاینی ئیبراهیمه که دووره له هه‌موو لادان و ناڕێکیه‌که‌وه و ئه‌و هه‌رگیز له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندا نه‌بووه.
تەفسیر
-ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە باوەڕیان نییە: پەروەردگارم ڕێنوێنی کردووم بۆ ڕێگەی ڕاست، بۆ ئاینێکی زۆر ڕاست و پایەدار کە تەواوی بەرژەوەندییەکانی دونیا و دواڕۆژ لە خۆ دەگرێت، ئاینی پاکی ئیبراھیمە کە ئاینی ھەق و ڕاستییە، کە ھیچ کاتێک لە ھاوبەشدانەران نەبووە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە