سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:147

فَإِنْ كَذَّبُوكَ فَقُلْ رَبُّكُمْ ذُو رَحْمَةٍ وَاسِعَةٍ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُهُ عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌کردیت ئه‌وه بڵێ: که په‌روه‌ردگارتان خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی فراوان و بێ سنووره (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن و له‌پیلان و ته‌ڵه‌که به دوور بن، لێتان خۆش ده‌بێت) هێزی خه‌شمی خوا له ده‌سته‌ی سته‌مکاران به‌رگری ناکرێت (له ده‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیان).

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- ئەگەر ئەو بێباوەڕانە بەدرۆیان زانیت و ئەوەی لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆت ھاتووە بەراستیان نەزانی و باوەڕیان پێ نەکرد، ئەوا ھانیان بدە وپێیان بڵێ: پەروەردگارتان خاوەنی ڕەحمەت و بەزەییەکی فراوانە، وە یەکێک لەڕەحمەتەکانیشی ئەوەتانێ کە مۆڵەتی ئێوەی داوە، وە پەلەی نەکردووە لە سزادانتان، وە بیانترسێنە و پێیان بڵێ: سزای ئەو ناگەڕێتەوە لە گەل و ھۆزێک کە گوناھ و تاوان دەکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە