سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:146

وَعَلَى الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا كُلَّ ذِي ظُفُرٍ ۖ وَمِنَ الْبَقَرِ وَالْغَنَمِ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ شُحُومَهُمَا إِلَّا مَا حَمَلَتْ ظُهُورُهُمَا أَوِ الْحَوَايَا أَوْ مَا اخْتَلَطَ بِعَظْمٍ ۚ ذَٰلِكَ جَزَيْنَاهُمْ بِبَغْيِهِمْ ۖ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ

له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که هه‌رچی زینده‌وه‌ری چڕنوکداره حه‌راممان کردو له (گۆشتی) ڕه‌شه وڵاخ و له بزن و مه‌ڕیش پیوه‌که‌مان لێ حه‌رام کردن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌بڕبڕاگه‌ی پشتیانه‌وه بێت، یاخود ئه‌وه‌ی ده‌وری ڕیخۆڵه‌یانی دابێت، یان ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵی ئێسقان بووبێت، ئه‌و (حه‌رام کردنانه‌) به‌هۆی لادان و سته‌میانه‌وه‌، تۆڵه‌یه‌ک بوو لێمانسه‌ندن، به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ڕاستگۆین (تا جوله‌که خۆیان بناسن و بزانن که ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌ی خوایه و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان).

تەفسیر

وە گۆشتی ھەموو ئاژەڵێک کە پەنجەکانیان لەیەک جودا نەبوەتەوە، وەک ووشتر ونەعامە لەسەر جولەکەمان حەرام کرد، وە بەز و چەوری مانگا و مەڕمان لەسەر حەرام کردن، جگە لە ئەوە نەبێت کە نووساوە بە پشت و ڕێخۆڵەکانیانەوە، یان ئەوەی تێکەڵی ئێسکەكەی بووبێت، وەک چەوری دوونگ وسەر پەراسووەکان، وە تۆڵە و سزای ئەو ستەم و یاخی بوونەشمان بەوە دانەوە، خواردنی ئەو شتانەمان لەسەر حەرام و یاساغ کردن، وە بێگومان ئێمە ڕاستگۆ و دادپەروەریش بووین لەوەی باسمان کرد و ھەواڵیمان پێدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە