سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:143
ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ ۖ مِنَ الضَّأْنِ اثْنَيْنِ وَمِنَ الْمَعْزِ اثْنَيْنِ ۗ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الْأُنْثَيَيْنِ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنْثَيَيْنِ ۖ نَبِّئُونِي بِعِلْمٍ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ
(خوای گه‌وره) هه‌شت جووت ماڵاتی (بۆ خزمه‌تی ئاده‌میزاد دروستکردووه) له‌مه‌ڕ جوتێک و له‌بزنیش جوتێک (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌و نه‌فامانه بڵێ که هه‌ر له خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) ئایا خواردنی گۆشتی نێره‌کانی حه‌رام کردووه یان مێیه‌کان یان ئه‌وه‌ی که‌له سکی مێیه‌کاندا هه‌یه؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن و به‌ڵگه‌یه‌کی زانستیتان هه‌یه، بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه؟!
تەفسیر
خوای گەورە ھەشت جۆر لە ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتی بۆ دروستکردوون، لەمەڕ دوان، نێرێک و مێیەک، وە لەبزنیش دوان، جا -ئەی پێغەمبەر- بە بتپەرست و موشریکەکان بڵێ: ئایا خوای گەورە نێری ئەو دوو جۆرەی لە بەر نێریەتی حەرام کردووە؟ ئەگەر ووتیان: بەڵێ، تۆیش پێیان بڵێ: دەی باشە بۆ مێیەکانیش حەرام دەکەن؟ یان ئەوەتانێ ئەو دوو مێیەشیان لەبەر مێیەتی حەرام کردووە؟ جا ئەگەر ووتیان: بەڵێ: تۆیش پێیان بڵێ: دەی باشە دوو نێرەکەش بۆ حەرام دەکەن؟ یان ئەوەتانێ ئەوانەشیان حەرام کردووە کەلە مناڵدانی مێیەکاندایە؟ لەبەر ئەوەی کە لە مناڵداندا کۆبوونەتەوە؟ جا ئەگەر ووتیان: بەڵێ، تۆیش پێیان بڵێ: بۆچی جیاوازی دەکەن لەنێوان ئەوەی کە لەبەر کۆبوونەوەیان لەمناڵداندا حەرامی دەکەن، جارێک لەبەر ئەوەی نێرە و جارێکیش لەبەر ئەوەی مێیە؟ جا -ئەی بتپەرست و موشریکینە- ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوا بەڵگەیەکی ڕاست و دروستم پیشان بدەن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە حەرامی ئەوانە ھەمووی لەلایەن خواوەیە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە