سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:142
وَمِنَ الْأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا ۚ كُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ
(هه‌ر خوا) هه‌ندێک له ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه که بۆ بار بردن به‌کاریان ده‌هێنن (له خوری و مووی هه‌ندێکی تریان) فه‌رش و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن و بۆ سواریش هه‌ندێکی تریان به‌کار ده‌هێنن، ده بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، نه‌که‌ن شوێن هه‌نگاو و (نه‌خشه و پیلانه‌کانی) شه‌یتان بکه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنێکی ئاشکرای ئێوه‌یه.
تەفسیر
خوا ھەر ئەو خوایەیە کە ئاژەڵ و ماڵاتی بۆ دروستکردوون تیایاندا هەیە دەشێن باریان لێ بنێن و کەلوپەلیان پێ بگوێزنەوە وەک گەورە ووشترەکان، وە ھەندێکیشان بۆ ئەوە ناشێن باریان لێ بنێن، وەکو وشترە بچووكەكان و مەڕ، جا کەوایە -ئەی خەڵکینە- ئەوەی خوای گەورە ڕزق و ڕۆزی داوون و بۆی حەڵاڵ کردوون لەو شتانە ئەوا لێیان بخۆن، وە شوێن ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون لە حەڵاڵ کردنی ئەو شتانەی کە خوا حەرامی كردوون و حەرام کردنی ئەوانەی حەڵاڵی كردووە ھەروەک چۆن بتپەرست و موشریکەکان دەیكەن، بێگومان -ئەی خەڵکینە- شەیتان دوژمنێکی ڕوون و ئاشکرای ئێوەیە، کە دەیەوێت بە ئەنجامدانی ئەو گوناھو تاوانانە سەرپێچی خوای گەورەتان پێ بکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە