سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:141

۞ وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ جَنَّاتٍ مَعْرُوشَاتٍ وَغَيْرَ مَعْرُوشَاتٍ وَالنَّخْلَ وَالزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُتَشَابِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ۚ كُلُوا مِنْ ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ ۖ وَلَا تُسْرِفُوا ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ

خوا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که باخاتی به‌رزی لق و پۆپداری به‌رپا کردوه و باخاتی نزمی په‌رش و بڵاویشی به‌دی هێناوه و خورماو کشتوکاڵی جۆراوجۆریش که شێوه‌و قه‌باره‌و ڕه‌نگ و تام و بۆنیان له خواردندا جیایه‌، له زه‌یتوون و هه‌ناری له‌یه‌ک چوو، هه‌روه‌ها له‌یه‌ک نه‌چوو، بخۆن له به‌رو بوومه‌که‌ی کاتێک ده‌یگرێت و ڕۆژی چنین و دروێنه مافی (هه‌ژارانی) لێبده‌ن و زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه خوا له سنوور ده‌رچوان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.

تەفسیر

خوای گەورە پاکوبێگەردی بۆ ئەو ھەر ئەوە کە جۆرەھا باخ و باخاتی بەدیھێناوە، ھەندێکان بە بێ قەد بەڕووی زەویدا پەلیان داوە و ھەندێکی تریشیان لەسەر قەدی خۆیان بەرز بوونەتەوە، ھەروەھا جۆرەھا دارەخورما و کشتوکاڵی بەدیھێناوە کە جیاوازن لە تام و شێوە و ڕەنگدا، ھەر ئەو خوایەیە کە زەیتون و ھەناریشی بەدیھێناوە کە گەڵاكانی لەڕواڵەتدا لەیەک دەچن، بەڵام تامیان لەیەک ناچن و جیاوازن، -ئەی خەڵکینە- کاتێک وەبەردێن لەبەرەکانیان بخۆن، وە لە کاتی دروێنەیدا ھەق ومافی خودای لێ دەربکەن (واتا: زەکاتەکەی بدەن)، وە ئەو سنورەی کە شەرع دیاری کردووە لەخواردن و بەخشیندا نەیبەزێنن، چونکە بێگومان خوای گەورە کەسانی لەسنوور دەرچووی خۆش ناوێت لە ئەوانە و غەیری ئەوانەیشدا، بەڵکو ڕقیشی لێیان دەبێتەوە، بێگومان ئەوەی ئەو ھەمووە ناز و نیعمەتانەی دروستکردووە ھەر ئەویش بۆ بەندەکانی حەڵاڵی کردووە، بۆیە بتپەرست و موشریکەکان ناتوانن لەخۆیانەوە حەرام و یاساغی بکەن لەسەر ھیچ کەسێک.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە