سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:140
قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ قَتَلُوا أَوْلَادَهُمْ سَفَهًا بِغَيْرِ عِلْمٍ وَحَرَّمُوا مَا رَزَقَهُمُ اللَّهُ افْتِرَاءً عَلَى اللَّهِ ۚ قَدْ ضَلُّوا وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که منداڵه‌کانی خۆیان به‌ناحه‌ق و ناڕه‌واو نه‌زانی و نه‌فامی کوشت زه‌ره‌ریان کرد، هه‌روه‌ها زه‌ره‌ریان کرد ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا پێی به‌خشیبوون خۆیانیان لێ بێ به‌ش کرد‌و له‌ناویان برد، هه‌مووشی به‌هۆی درۆ هه‌ڵبه‌ستنه‌وه به‌ده‌م خواوه، به‌ڕاستی ئه‌وانه گومڕا بوون و هیدایه‌ت دراو نه‌بوون.
تەفسیر
بێگومان تیاچوون و بەھیلاک چوون ئەوانەی کە لەبەر کاڵفامی و نەزانین و بێ ئاگاییان مناڵەکانی خۆیان کوشت، وە ئەوەی خوای گەورە لە ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات ڕزق و ڕۆزی پێ دابوون، حەرامبوونی ئەوانە بەدرۆ و دەلەسە دابویانە پاڵ خوا كاتێك لەسەر خۆیان حەرامیان کرد، بێگومان ئەوانە لە ڕێگای ڕاست دوور کەوتنەوە و ڕێنوینی نەبوون بۆی و لە هیدایەت دراوان نەبوون.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە