سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:139

وَقَالُوا مَا فِي بُطُونِ هَٰذِهِ الْأَنْعَامِ خَالِصَةٌ لِذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰ أَزْوَاجِنَا ۖ وَإِنْ يَكُنْ مَيْتَةً فَهُمْ فِيهِ شُرَكَاءُ ۚ سَيَجْزِيهِمْ وَصْفَهُمْ ۚ إِنَّهُ حَكِيمٌ عَلِيمٌ

(نه‌فامیه‌کی تر که په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه‌) ده‌یانوت: هه‌رچی له سکی ئه‌م ماڵاتانه‌دا بێت (له به‌چکه و کۆرپه‌له‌) تایبه‌تیه بۆ نێرینه‌کانمان و حه‌رامکراوه له هاوسه‌رانمان، خۆ ئه‌گه‌ر به مرداره‌وه بووی (به‌چکه‌یه‌ک یان کۆرپرله‌یه‌ک بوو) ئه‌وا هه‌مووان تیایدا هاوبه‌شن و (پیاوان و ئافره‌تان لێی ده‌خۆن) له ئاینده‌دا خوا پاداشتی ئه‌م هه‌موو (سنووره خۆ کردانه و) باس و خواس و پێناسانه‌یان ده‌داته‌وه‌، چونکه به‌ڕاستی خوا حه‌کیم و داناو کاربه‌جێیه و زانا و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێک (ده‌یه‌وێت هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی ڕێک و پێک بێت).

تەفسیر

وە ووتیان: ئەوەی لە سکی ئەم ئاژەڵانەدایە، ئەگەر ھاتوو بێچوویان بە زیندوویی بوو ئەوا ھەر بۆ نێرینە و پیاوەکانمان حەڵاڵە و بۆ ژن و مێینەکانمان حەرامە، وە ئەگەر ھاتوو ئەوەی لەسکیدایە بە مردوویی لەدایک بوو، ئەوا ژن و پیاو تێیدا بەشدار دەبن، دڵنیابن كەوا خوای گەورە تۆڵەی ئەو ووتە و حوکمە ناڕەوایانەیان لێ دەسێنێت بە شێوەیەک شایستەیانە، خوای گەورە دانا و کاربەجێیە لەتەشریع و یاسادانان و بەڕێوەبردنی کاروباری دروستکراوەکانیدا، وە زانا و شارەزایە پێیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە