سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:144

وَمِنَ الْإِبِلِ اثْنَيْنِ وَمِنَ الْبَقَرِ اثْنَيْنِ ۗ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الْأُنْثَيَيْنِ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنْثَيَيْنِ ۖ أَمْ كُنْتُمْ شُهَدَاءَ إِذْ وَصَّاكُمُ اللَّهُ بِهَٰذَا ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا لِيُضِلَّ النَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ

هه‌روه‌ها له وشتر جووتێک و له ڕه‌شه وڵاخیش جوتێک، (دووباره پێیان) بڵێ: ئایا خواردنی گۆشتی نێره‌کانی حه‌رام کردووه یان مێیه‌کان، یان ئه‌وه‌ی که‌له سکی مێیه‌کاندا هه‌یه‌؟! یاخود ئێوه (وا دیاره‌) شایه‌ت بوون و له‌وێ بوون کاتێک خوا بڕیاری به‌و جۆره‌ی بۆ دان؟!! جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆی به ده‌م خواوه هه‌ڵبه‌ستووه تا به‌بێ زانستی، خه‌ڵکی سه‌رلێشێواو بکات، به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی ده‌سته‌ی سته‌مکاران نادات.

تەفسیر

ئەوەی ماوەتەوە لەھەشت جۆرەکە بریتین لە: ووشتر دووان نێرێک و مێیەک، لەڕەشە ووڵاخیش دووان، - ئەی پێغەمبەر- ھەمدیسان بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئایا ئەوەی حەرامی کردووە لەبەر نێریەتیانە یان لەبەر مێیەتیانە؟ یان ئەوەتانێ لەبەر ئەوەیە لەیەک مناڵداندا کۆبونەتەوە؟ یان ئێوە -ئەی موشریكینە- ئەو کاتەی کە خوای گەورە وەسیەتی کرد بەحەرامیەتی ئەم ئاژەڵ و ماڵاتە ئێوە خۆتان -بە پێی بانگەشەی خۆتان- لەوێ ئامادە بوون؟ ھیچ کەسێک لەو کەسە ستەمکارتر وتاوانبارتر نیە کە درۆ و دەلەسە بە ناو خواوە ھەڵدەبەستێت، ئەوەی ئەو حەرامی نەکردووە دەیداتە پاڵ ئەو، تاوەکو خەڵکی لەرێگای ڕاست و دروست پێ لادەن و گومڕایان بکەن بەبێ ئەوەی ھیچ جۆرە زانیاریەکیان لەو بارەیەوە ھەبێت، بێگومان خوای گەورە گەلی ستەمکار تەوفیق نادات بۆ ڕێگای ھیدایەت و ڕێنوێنیان ناکات، چونكە درۆ و دەلەسە بە ناو خواوە دەكەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە