سورەت 6 · جوزء 8

سورة الأنعام · 6:136

وَجَعَلُوا لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ الْحَرْثِ وَالْأَنْعَامِ نَصِيبًا فَقَالُوا هَٰذَا لِلَّهِ بِزَعْمِهِمْ وَهَٰذَا لِشُرَكَائِنَا ۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَائِهِمْ فَلَا يَصِلُ إِلَى اللَّهِ ۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَائِهِمْ ۗ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ

(ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو نه‌فامانه‌) هه‌ندێک له‌وه‌ی که خوا دروستی کردووه له به‌رو بوومی کشتوکاڵ و ماڵاتیان کردووه به به‌شی خواو وتویانه‌: ئه‌مه به‌شی خوایه به‌خه‌یاڵی خۆیان! (هه‌ندێکی تریشیان جیا کردۆته‌وه و وتویانه‌) ئه‌مه‌ش بۆ بته‌کانمانه‌! جا ئه‌وه‌ی بۆ بته‌کانیان بڕیاریان داوه ئه‌وه به‌خوا ناگات، (واته قبوڵ و په‌سه‌ند نیه‌، ئه‌وه‌ش که به‌خه‌یاڵی ئه‌وان) بۆ خوا بڕیاریانداوه‌، ئه‌وه ده‌گه‌یشته لای بته‌کان و بۆ ئه‌وان بوو، ئای که دادوه‌ریه‌کی خراپ و نادروست ده‌که‌ن.

تەفسیر

موشریک و بتپەرستەکان شتێکیان داھێنا لەبارەی خوداوە ئەویش ئەوە بوو ، ئەوەی خوای گەورە دروستی کردووە لە کشتوکاڵ وئاژەڵ و ماڵات بەشێکیان دانابوو بۆ خوای گەورە، ئەوسا بەبێ بەڵگە وبەخەیاڵی خۆیان ووتیان: ئەوە بۆ خوایە، وە بەشێکی تریشیان دانا بۆ بتەکانیان ، ئەوەی کە تایبەتیان کردبوو بە ھاوبەش و بتەکانیان ھەرگیز ناگاتە ئەو کەسانەی کە خوا ڕێگای داوە بۆیان خەرج بکرێت وەک ھەژاران و نەداران ، وە ئەوەیشی تایبەتیان کردبوو بۆ خوای گەورەوە دەگاتە ھاوبەشەکانیان لەبتەکان وەخەرج دەکرێت لەبەرژەوەندیەکانی ئەواندا، ئای چەند خراپ بڕیاریاندا و خراپ دابەشیان کرد.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە