سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:135
قُلْ يَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَنْ تَكُونُ لَهُ عَاقِبَةُ الدَّارِ ۗ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ
(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم چیتان بۆ ده‌کرێت ئه‌نجامی بده‌ن له‌سه‌ر شێوازی خۆتان، ئه‌وه به‌ڕاستی منیش به‌رده‌وامم له‌سه‌ر کاری خۆم (له هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ هیدایه‌ت و ئیمان)، چونکه له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌ئه‌نجامی ماڵی قیامه‌ت بۆ کێ ده‌بێت، دڵنیاش بن که سته‌مکاران سه‌رفراز نابن.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەی ھۆزەکەم لەسەر ڕێگا و ڕێبازی خۆتان لەکوفر و بێباوەڕی و گومڕاییتان بەردەوام و دامەزراو بن، بڕوبیانووتان نەما و بەڵگە و حوججەتان بە بەلاغی ڕوون و ئاشکرای پێغەمبەر لەسەر جێگیر بووە ، من ھیچ باکم نییە لە بێباوەڕی و گومڕایی ئێوە، بەڵکو ئەوەی لەسەریم لەھەق و ڕاستی لە سەری جێگیر دەبم ، ئێوەیش پاشتر دەزانن کێ لە دونیادا سەردەکەوێت، وە کێیش دەبێتە میراتگری زەوی، وە پاشەڕۆژیش بۆ کێ دەبێت، بێگومان بتپەرست و موشریکەکان نە لە دونیا و نە لە دواڕۆژدا سەرکەوتوو نابن، بەڵکو سەرەنجامیان ھەر خەسارەتمەندییە، ئەگەر ھەرچۆن ڕابوێرن و ھەرچۆن لە خۆشی و لەزەتەکانی دونیا تام و چێژیان وەرگرتبێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە