سورەت 6 · جوزء 8
سورة الأنعام · 6:137
وَكَذَٰلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍ مِنَ الْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَادِهِمْ شُرَكَاؤُهُمْ لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُوا عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ ۖ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا فَعَلُوهُ ۖ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ
وه‌ک ئه‌و دابه‌شکردنه دوور له دادوه‌ریه، بت و په‌رستراوه‌کانیان کوشتنی منداڵه‌کانیان بۆ زۆربه‌ی هاوه‌ڵگه‌ران جوان و ڕازاوه کردبوو (نه‌فامانی عه‌ره‌ب کچانیان زینده به‌چاڵ ده‌کرد)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان به‌رن و ئاینی یه‌کتاپه‌رستیان لێ بشێوێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وه نه‌یانده‌توانی کاری وابکه‌ن (ئازادی لێ ده‌سه‌ندنه‌وه)، که‌وابوو وازیان لێ بهێنه خۆیان و ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.
تەفسیر
ھەروەک چۆن شەیتان ئەو حوکمە ستەمکارانەی بۆ بتپەرستەکان جوان و ڕازاوە کردەوە ، ئاوهاش ھاوبەشەکانیان لە شەیتانەکان وایانکرد کە زۆرێک لە بتپەرست و ھاوبەش بڕیاردەرەکان کوشتنی منداڵەکانیان لا‌جوان و پەسەند بێت لە ترسی ھەژاری ، بۆ ئەوەی لەناویان ببەن بەوەی بیانخەنە ناو تاوانی کوشتنی کەسێکەوە کەخوای گەورە كوشتنی حەرام کردووە بەبێ بوونی ھیچ مافێک، وە بۆ ئەوەش ئاینەکەیان لێ بشێوێنن و تێكەڵی بكەن تاوەکو نەزانن کامە ڕێگا پێدراوە و کامە ڕێگا پێدراو نییە، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ئەو کارە نەکەن ئەوا نەیاندەکرد ، بەڵام لەبەر حیکمەت و داناییەکی یەجگار زۆر وویستی ئەو کارە بکەن، جا - ئەی پێغەمبەر- واز لەو موشریک و بتپەرستانە بهێنە لەخۆیان و لە درۆ و دەلەسەکانیان کە بە ناو خواوە دەیکەن، بێگومان کارێکی لەو شێوەیە ھیچ زیانێک بە تۆ ناگەیەنێت، وە خۆیان و کاریان بدە دەست خوای گەورە و ھەواڵەی ئەوی بکە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە